ئه‌ڵمانیا

دۆرتموند نرخی ئەستێرە تازەکەی داشکاند

Yariga App

یانەی بۆروسیا دۆرتموند ئامادەیە دەستبەرداری جەیمی گیتنس بێت بە نرخێکی کەمتر لەوەی سەرەتا دیاریکردبوو.

دۆرتموند بەنیاز بوو هاوشێوەی فرۆشتنی ئەستێرەکانی وەک دێمبێلێ و بێڵێنگهام، داوای 100 ملیۆنیش بکات بۆ جەیمی گیتنس. بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئەو یانەیە تێگەیشتووە لەوەی کەس ئامادە نیە ئەو بڕە پارەیە بدات بە گیتنس و هەر بۆیە نرخەکەیان دابەزاندووە بۆ 60-70 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەو پارە زۆرەی یانەکە لە فرۆشتنی یاریزانان دا دەستی دەکەوێت، هێشتا کێشەی دارایی هەیە بەهۆی ئەنجامە خراپەکان و نەبردنەوەی هیچ ناسناوێک لەم چەند ساڵەی رابردوودا. هەربۆیە رەنگە ناچاربن لە هاویندا گیتنس بفرۆشن.

دۆرتموند لەم وەرزەی بۆندزلیگا لە پلەی 10هەمی ریزبەندی خولەکەدایە. لە خولی پاڵەوانەکانیش لە قۆناغی 16دا رووبەرووی لیلی فەڕەنسی دەبێتەوە.

جەیمی دەرچووی ئەکادیمیای دۆرتموندە و لەم وەرزە خاوەنی 7 گۆڵ و 3 ئەسیستە. هەریەک لە یانەکانی بایەرن میونشن،  مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و لیڤەرپوول چاودێری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button