
یاریگا –
ناوبژیوانە ‘نایارەکەی ریال مەدرید’ یارییەکی گەورەی بارسێلۆنای پێدەسپێردرێت، بەربژێرە بۆ ئەوەی یارییەکی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوە ببات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، سبەی دووشەممە لێژنەی ناوبژیوانان ناوی ناوبژیوانانی هەردوو یاریی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رادەگەیەنێت، کە رۆژی سێشەممە بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای مۆنتجویک بەیەک دەگەن و ریال سۆسیداد و ریال مەدریدیش لە ریال ئارینا رووبەڕوو دەبنەوە.
⚫️ Munuera Montero podría ser el árbitro del Barcelona-Atlético de Madrid
✍️ @RamonFuentes74 https://t.co/QKctc4jNAa
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 23, 2025
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، مونوێرا مۆنتێرۆ بەربژێرە بۆ ئەوەی بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەستنیشان بکرێت، لەکاتێکدا ئەو ناوبژیوانە هەفتەی رابردوو سڕکرابوو، هیچ یارییەکی خولەکەی بەڕێوە نەبرد، کە بڕیارەکانی لە یاریی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لێکەوتەی زۆری هەبوو، یەکێک لەوانە کرانە دەرەوەی جود بێڵینگهام بوو بە کارتی سوور.
ئەو ناوبژیوانە کە لەلایەن چەند میدیایەکی ئیسپانیاوە فایڵی جیاوازی هەڵدرایەوە و بە بەرتیل وەرگرتن تۆمەتبار کرابوو، پێشتر لەم وەرزە دوو یاریی بارسێلۆنای بەڕێوەبردووە و بارسا هەردوو یارییەکەی 3-1 لە ئیسپانیۆل و 1-0 لە ئالاڤێس بردووەتەوە.
مونوێرا لە مێژوودا 28 یاریی بارسێلۆنای بەڕێوە بردووە و یانە کەتەلۆنییەکە 20 بردنەوە و 3 یەکسانبوون و 5 دۆڕانی لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە بەدەستهێناوە، 21 یاریی ئاتلێتیکۆ مەدریدیشی بەڕێوە بردووە و رۆخی بلانکۆس 13 بردنەوە و 3 یەکسان و 5 دۆڕانی هەبووە.