خولی ئیتاڵی داوا لە فیفا دەکات دوو گۆڕانکاری لە ڤاڕ دا بکات
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/Daniele-Chiffi-VAR-monitor-Milan-Udinese.jpg-780x470.webp)
بەرپرسانی خولی ئیتاڵی بەنیازن دوو پێشنیاز بدەنە بۆردی نێودەوڵەتی تۆپی پێی سەر بە فیفا (ئایفاب) بۆ گۆڕانکاری لە یاساکانی بەکارهێنانی ڤاڕ دا.
بڕیار وایە لە رۆژی 3/1دا کۆبوونەوەیەک بکرێت لە نێوان نوێنەرانی خولەکە و بەرپرسانی ئایفاب بۆ تاوتوێکردنی ڤاڕ. بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بەرپرسانی خوو ئیتاڵی دوو پێشنیاز بەرزدەکەنەوە.
یەکەمیان ئەوەیە لە کاتی بەرزکردنەوەی کارتی زەردی دووهەم دا ڤاڕ بەکاربێت. لە ئێستادا تەنها بۆ کارتی سووری راستەوخۆ بەکاردێت. هەروەها بەکارهێنانی ڤاڕ لە جێبەجێکردنی لێدانی کۆڕنەدا.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، پێناچێت ئایفاب بەم داواکارییانە رازی بێت چونکە گازندەیەکی زۆر هەیە لەوەی ڤاڕ یارییەکان خاو دەکاتەوە و پێویستە کەمتر بەکاربێت.
لە هەموو دۆخێکدا، هەر گۆڕانکارییەک بکرێت، ناتوانرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردن بەر لە وەرزی 2026 – 2027.