عێراقگرنگترین

ناوبژیوانانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان بایکۆتی خولەکە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ناوبژیوانانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان ئامادە نین یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولەکە بەڕێوە ببەن.

لە نووسراوێکیاندا کە 15 ناوبژیوان واژۆیان کردووە، بەهۆی دواکەوتنی شاستە داراییەکانیان و وەرنەگرتنی کرێی بەڕێوەبردنی یارییەکان ئامادە نین یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوە ببەن کە وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە یارییەکانی قۆناخی دووەم دەستپێدەکات.

ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەم وەرزە هیچ شایستەیەکی داراییان وەرنەگرتووە و وەرزی رابردووش نۆ گەڕ کرێی بەڕێوەبردنی یارییەکانیان لەلای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقە و تاوەکو ئێستا وادەی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان دیار نییە.

رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 14:30 بە یاریی کەرخ و نەفتی بەسرە یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکات، هەر لەو رۆژەدا یارییەکی دیکەش کاتژمێر 17:00 لە نێوان شوڕتە و کارەبا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button