ئێمری ناپاکی لە دۆنیێڵ مالێن کرد
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/0_Aston-Villa-v-Tottenham-Hotspur-Emirates-FA-Cup-Fourth-Round-780x470.jpg)
دۆنیێل ماڵێن ئەستێرەی تازەی ئەستۆن ڤیلا تووشی شۆک بووە بە بڕیارێکی یونای ئێمری راهێنەری یانەکە.
مالێن لە گواستنەوەی زستانەدا یەکێک بوو لەو پێنج یاریزانەی کە پەیوەندی بە هامەرزەوە کرد. بەڵام ئێمری بڕیاریدا بانگهێشتی پێکهاتەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ناکات.
بەگوێرەی دەیلی مەیل، هۆکاری سەرەکی ئەوەی مالێن رازی بووە پەیوەندی بە ڤیلاوە بکات لە دۆرتموندەوە ئەوەیە، کە ئەو یانەیە توانیوییەتی بگاتە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
مالێن پێشتر وتبووی “خولی پاڵەوانەکان خەونی گەورەی منە و هەمیشە دەمەوێت لەو خولەدا یاری بکەم هاوشێوەی چەند ساڵی رابردوو. ئەمەش یەکلاکەرەوە بوو بۆ ئەوەی ئەستۆن ڤیلا هەڵبژێرم”.
بەگوێرەی یاساکانی یوێفا، یانەکان بۆیان هەیە تەنها سێ یاریزانی نوێ زیاد بکەن بۆ خولی پاڵەوانەکان لە میانەی گواستنەوەی زستانەدا. تیمەکەی ئێمری پێنج یاریزانی گواستەوە کە بریتی بوون لە مالێن، ئاسێنسیۆ، راشفۆرد، دیساسی و ئەندرێس گارسیا بوون.
بەهۆی پێکانی بەرگریکارەکانی دیکە، ئێمری بە ناچاری دیساسی ناونووس کرد. بۆ دوو پێگەکەی تر، ناوی هەریەک لە راشفۆرد و ئاسێنسیۆ زیادکرا و هەریەکە لەمالێن و گارسیا بەشداری خولەکە ناکەن.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەمە ئەو یاریزانەی بە تەواوی توڕە و بێ هیوا کردووەو هەست دەکات ناپاکی لێکراوە سەرەڕای ئەوەی ئێمری بە تایبەت قسەی لەگەڵ کردووە و هۆکارەکەی بۆ روون کردووەتەوە.
ئەستۆن ڤیلا لە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکاندا رووبەرووی براوەی یاری نێوان کڵەب بروج – ئەتەڵەنتا یاخود براوەی سپۆرتینگ – دۆرتموند دەبێتەوە.