![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/7e3353e1d3282dd3942a59b7b4bce6d1-780x470.webp)
یاریگا –
لێدانە سزایەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی دێربی مەدرید بەرامبەر ریال مەدرید کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، کە هەردوولا 1-1 یەکسانبوون، چەند ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی بڕوایان وایە بڕیارەکەی سیزار سۆتۆ گرادۆ ناوبژیوانی یارییەکە هەڵە بوو.
دوای یارییەکە تۆڕی وەرزشی مۆڤیستاری ئیسپانی ناوەڕۆکی قسەکانی ناوبژیوان و یاریزانانی ریال مەدریدی لەبارەی لێدانە سزایەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاوکردەوە، لە گرتە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت سوتۆ گرادۆ ناوبژیوانی یارییەکە بە رائول ئەسینسیۆ دەڵێت :’بەرکەوتنێک هەبوو، من خۆم راستەوخۆ دیمەنەکەم نەبینی’، بەرگریکارەکەی ریال مەدریدیش پێی دەڵێت :’بەڵام دیمەنی هەر رووداوێک خاو بکەیتەوە لێدانی سزا بۆ هەر بەرکەوتنێک هەژمار دەکرێت’.
😡 Mateu Lahoz estalla tras el penalti de Tchouaméni en el #DerbiMadrileño
😞 “Esto es muy increíble…es cambiar un deporte” pic.twitter.com/DQMNXTjOKE
— Tiempo de Juego (@tjcope) February 8, 2025
سیزار بارینچیا مۆنتێرۆ ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانی بۆ رۆژنامەنوی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لەبارەی پێناڵتییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەڵێت :’بەریەککەوتنێک هەبوو، بەڵام تۆپەکە تێپەڕی و هیچ ململانێیەک لەسەر تۆپەکە نەبوو، بڕیارەکە قورس بوو، من بوومایە نەمدەکردە لێدانی سزا و پێناڵتیم هەژمار نەدەکرد’.
ماتیۆ لاهۆز ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانیش بە هەمان شێوە بڕوای وایە لێدانە سزایەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دروست نەبوو، دوای یارییەکە لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی گوتی :’بڕواپێنەکراو بوو، بڕیارەکە رێڕەوی یارییەکەی گۆڕی’. ناوبژیوانەکە دوای یارییەکە زۆر لە ناوبژیوانی یارییەکە ناڕازی بوو، گوتی ‘دوای ئەوەی بینیمان، ئەوە دەکەن کە دەیانەوێت’.
لۆکاس ڤازکێز کاپتنی ریال مەدرید لە دێربی مەدرید دوای یارییەکە گوتی :’واباشترە هیچ قسەیەک لەبارەی ناوبژیوانانەوە نەکەم، چونکە پێیان گوتوم قسە نەکەم، ئەگینا سزا دەدرێم’.