ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
گواستنەوەی یاریزانێکی فلامینگۆ بۆ ئارسیناڵ نزیکە لە یەکلایی بوونەوە

یاریگا- میدیاکانی بەریتانیا، لە نێویشیاندا سکای سپۆرتس، بڵاویان کردۆتەوە کە پابلۆ ماری لە لەندەنە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و پەیوەندی کردنی بە ئارسیناڵەوە.
یاریزانە ئیسپانییەکەی دڵی بەرگری، بە شێوەی خواستن و تا کۆتایی وەرز لە گەنەرز دەمێنێتەوە لەگەڵ بژاردەی کڕینی بۆ هەمیشەیی.
ناوبراو تەمەنی 26 ساڵە و دەبێتە یەکەم گرێبەستی ژێر دەستی مایکل ئارتێتا. پابلۆ ماری بە هاتنی بە شێوەی خواستن بۆ ئارسیناڵ، بۆی دەبێتە سێیەم ساڵی لە دوای یەک بە خواستن یاری بکات، دوای جیرۆنا و ناک برێدای هۆڵەندی و دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا ئەوەش پێش پەیوەندیکردنی هەمیشەی بە فلامینگۆوە لە هاوینی ڕابردوو.
ئەم بەرگریکارە ئیسپانیە، پێشتریش لە ساڵی 2016 لەگەڵ مان سیتی گرێبەستی واژۆ کرد، بەڵام هیچ یارییەکی ئەنجام نەدا.