یاریگا –
لە گەڕی 22ـی خولی نایابی هۆڵەندا، رۆژی شەممە، رووداوێكی ده‌گمه‌تی ناوبژیوانی روویدا کە بە یەکێک لە دەگمەنترین ئابروچوونه‌كانی مێژووی تۆپی دادەنرێت، كاتێك یانه‌ی فۆرتونا به‌رامبه‌ر هێرنڤین به 12 یاریزان یاریی كرد.
ئەم ڕووداوە لە خولەکی 88ـی یارییەکەدا روویدا، کاتێک هێرنڤین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک له پێش بوو، فۆرتونا سیتارد دوو گۆڕانکاری كرد و رایان فۆسو و جاسپەر دالهاوس هاتنە دەرەوە و داریۆ گروجیچیچ و ئۆین جۆنسۆن هاتنە ناو یاریگا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە دالهاوس یاریگای جێ نه‌هێشت و نزیکەی خولەکێک له یاریگا مایه‌وه تاوه‌كو یانه‌كه‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ری له خوله‌كی 90 كرد، دواتر هه‌ستی پێكراو یاریگای جێهێشت.
دوای ئەو هەڵە دەگمەن و ئابروچوونه رۆبن ڤان پێرسی راهێنەری یانەی هێرنڤین توڕەیی خۆی لە ستافی ناوبژیوانی یارییه‌كه دەربڕی كه رێگەی بە فۆرتونا سیتارد داوه به 12 یاریزان بەرامبەر تیپەکەی یاری بکات.
ڤان پێرسی دوای یارییه‌كه بۆ پێگه‌ی ESPN گوتی، دەتوانی باوەڕ بکەیت ئه‌مه روویداوه؟ فۆرتونا سیتارد بۆ ماوەی خولەکێکی تەواو به 12 یاریزان یاریی کرد، دیارە ئەوە رێگەپێدراوە دەکرێت؟ من ده‌پرسم ئه‌وه رێگه پێدراوه؟
Een verbouwereerde Robin van Persie voor de camera nadat Fortuna Sittard met 12(!) man in het veld stond🤯
“Dit kun je toch niet bedenken?!”
— ESPN NL (@ESPNnl) February 1, 2025
گوتیشی، بە گشتی من قسە لەگەڵ ناوبژیوانان ناکەم و رێگەیان پێبدەم کاری خۆیان بکەن، بەڵام ئەمە روونادات، تیپێک به 12 یاریزان یاریی بكات، ئەمە قبوڵ ناکرێت، بۆیە به ناوبژیوانی چوارەمم گوت، نابێ ئه‌م هه‌ڵه‌یه بكرێت، چۆن رێگه به‌كارێكی له‌م شێوه‌یه ده‌درێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە پێی وایە چی رووبدات، راهێنەری هێرنڤین بە توندی وەڵامی دایەوە و گوتی، ده‌بێت ئەم گۆڵە ره‌تبكرێته‌وه و هه‌ژمارنه‌كرێت، نا‌توانیت بە 12 یاریزان لە بەرامبەر 11 یاریزان یاریی بکەیت، بەڕاستی ناتوانم لەوە تێبگەم، پێموایە ئابروچوونه و كاره‌ساته.
جێگای سەرنجە ڤان پێرسی کە لە مانگی مایۆی ساڵی رابردوودا بووه راهێنه‌ری هێرنڤینی، له دوای21 گەڕ له خولی هۆڵەندا پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە.