کوردستان
خاوەن گۆڵی سەرکەوتنی رزگاری بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند
دەستەی کارگێڕی رازی دەبن یاریزانەکە بڕوات؟
یاریگا –
دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر، خاوەن گۆڵەکەی رزگاری وازهێنانی خۆی لە تیپەکە راگەیاند.
میلاد کوروش یاریزانی پیشەگەری ئێرانی یانەی رزگاری کەمێک پێش ئێستا و لە هەژماری تایبەتی خۆی وازهێنانی لە یانەکە راگەیاند و دەڵێت یاریی داهاتوو بەرامبەر برایەتی دوا یارییم دەبێت لەگەڵ رزگاری، سەرچاوەیەکی تایبەت نزیک لە رزگاری دەربارەی وازهێنانی میلاد بە تۆڕی وەرزشی یاریگا ی راگەیاند کە دەستەی کارگێڕی ئاگاداری وازهێنانی یاریزانی ناوبراو نین و بەبێ ئاگاداری ئەوان بریاری جێهێشتنی تیپەکەی داوە، بۆیە ئەستەمە لە ئێستادا رێگە بدرێت یاریزانەکە تیپەکە جێبهێڵێت.
میلاد ئەم وەرزە پەیوەندی بە رزگاری کرد و توانیویەتی دوو گۆڵ بۆ تیپەکەی تۆمار بکات، پێشووتر بۆ یانەکانی هەڵۆ و سۆران و قەڵادزێ و سیروانی نوێ یاریی کردووە.