دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ لە ئەستێرەیەکی سانجێرمان نزیکە و میونشن واز لە ئەڵمانییەک ناهێنێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ئێڤەرتن هەوڵەکانی لەگەڵ جۆردان پیکفۆرد دەستپێکردووە و ئارسیناڵ لە ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان نزیکە…
بایرن میونشن تاوەکو ئێستاش گەشبینە بە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، هەرچەندە ئەستێرە ئەڵمانییەکە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن دەستپێکردووە – سکای دۆچلاند
ئێڤەرتن دەیەوێت ئۆفەرێکی گونجاو بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی جۆردان پیکفۆرد ئامادە بکات. تۆفیس دەیەوێت گرێبەستەکە تاوەکو کۆتاییهاتنی کاروانی وەرزشی پیکفۆرد بێت – TBR
لەوانەیە پاریس سانجێرمان بە ئۆفەری ئارسیناڵ لەبارەی گواستنەوەی رانداڵ کۆلۆ موانی رازیبێت – ستاندارد
چێڵسی، ئارسیناڵ و تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری ماکسیم دی کویپێر، بەرگریکاری بەلجیکی و کڵەب بڕووج دەکەن – کۆت ئۆفساید
مانچێستەر یونایتد دەرفەتی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری پێدراوە و ناپۆلی ئامادەیە گفتوگۆی لەسەر بکات، هەرچەندە ئێستا یاریزانەکە بە خواستن یاریی بۆ گاڵاتەسەڕای دەکات – TBR
ئینیگۆ کالدێرۆن، راهێنەری تیمی ژێر 18 ساڵانی برایتن، نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بریستۆل رۆڤەرز – سکای سپۆرتس
رود ڤان نیستێلڕۆی، راهێنەری لێستەر سیتی پشت بە پەیوەندییەکانی لە مانچێستەر یونایتد دەبەستێت، تاوەکو یاریزانی نوێ بگوازێتەوە ریزی یانە نوێیەکەی – فووتبۆڵ ئینسایدەر
مانچێستەر یونایتد لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێریک تێن هاخ لە هاوینی رابردوودا، پڕۆسەی گەڕانیان بە دوای راهێنەرێکی دیکە دەستپێکرد – تێلێگراف