یاریگا –
ئۆڵدترافۆرد کەوتووەتە بەر هێرشی جورجەکان و یاریگاکە دوو نمرەی لێ شکێنراوە، بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت یاریگاکەیان بکەنەوە پێنج ئەستێرەیی.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کاتێک لێکنەی پشکنین سەرسانی یاریگای ئۆڵدترافۆردیان کردووە کۆمەڵێک جورجیان بینیوە، کە هەفتانە پێنج جار سەردانی یاریگاکە دەکەن و بەشەکانی ئۆڵدترافۆرد دەپشکنن.
رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، لێژنەکە کاتێک سەردانی چێشتخانەی یانەکەیان کردووە، چەندان جورج و پاشەڕۆی جورجیان بینیوە، بۆیە بڕیاریان داوە پۆلێنی یاریگاکە لە چوار ئەستێرەوە بۆ دوو ئەستێرە دابەزێنن، چونکە چەند جارێکە ئەو لێژنەیە جورج لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەبینن.
لێژنەی پشکنین و چاودێری یاریگاکە لە دوایین سەردانیان بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆرد، جورجیان لە بەشی چێشتخانەی هاندەرانی یانەکە و بەشی پێشوازی بینیوە، داوایان کردووە بە زووترین کات دەست بە قەڵاچۆکردنیان بکرێت.
پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ چەند جارێک رەخنەی لە ژێرخانی یانەکە گرتبوو، داوای کردبوو مانچێستەر یونایتد یاریگای ئۆڵدترافۆرد نۆژەن بکاتەوە، کە ئێستا یاریگاکە بووەتە یەکێک لە یاریگا دوو ئەستێرەکان و رۆژ لە دوای رۆژ پۆلێنی یاریگاکە خراپتر دەبێت.