یانەی شێروانە: هەر هاندەرێک ئاژاوە بکات رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە
دەستێکی رەشی ناو وەرزش لە دەرەوەی یانەکەمان هەیە
یاریگا –
شێروانە راگەیەنراوێکیان بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات کە هەر هاندەرێک ئاژاوە بکات رووبەرووی دادگای دەکەینەوە.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بریاریدا بە سزادانی شێروانە بەبڕی 500000پێنج سەد هەزار دینار بە هۆی ئاژاوەی هاندەرانی، دەستەی کارگێڕی شێروانە راگەیەنراوێکیان بڵاو کردۆتەوە تیایدا باس لە دەستی دەرەکی دەکەن کە دەیانەوێت یانەکە ناشیرن بکەن.
له راگەیەنراوەکەی شێروانەدا هاتووە کە دەستێکی رەشی وەرزشی هەیە لە دەرەوەی یانەکە دەیانەوێت شێروانە شکست بێنێت، هەروەها دەڵێن ئەو هاندەرانەی کاری تێکدەری دەکەن رووبەرووی دادگایان دەکەینەوە و داوا لە هاندەرانی خۆشیان دەکەن چاو کراوە تربن لە یارییەکاندا.
راگەیەنراوی یانەی شێروانە
دوابە دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە هۆی هەڵدانی دەبە ئاو و شووشە بۆ ناو یاریگا لە لایەن کەسانی ناوەرزشی و دوور لە هاندەرانی (یانەی ورزشی شێروانە)یانەکەمان لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە سزادرا
بۆ ڕای گشتى ڕایدەگەیەنین بەداخەوە ئەم کارە ناوەرشییە لەلایەن دەستێکی ڕەشی ناوەرزشی کە لە دەرەوی یانەکەمانەو چاویان بە ئەنجامە باشەکان و پێشکەوتن و سەرکەوتنی یانەی وەرزشی شێروانە هەڵنایەت چوونکە لە هیچ یاریگایەک نە بووە یانەیەک بە ٣ گۆڵ لە پێشەوە بێت و دەبەی ئاو هەڵدرێت بۆ ناو یاریگا و بە شێوەیەک زۆربەی دەبەکان بەر یاریزانەکانی یانەکەمان کەوت ئەم کردەوانە دوورە لە هاندەرەخۆشەویستەکانی یانەکەمان بۆیە ڕایدەگەیەنین ئەو جۆرە کەسانەی کە بۆ کێشەو ئاژاوە دێنە یاریگا ڕووبە ڕووی دادگایان ئەکەینەوە داوا لە هاندەرە خۆشەویستەکانی یانەکەمان دەکەین چاوکراوەبن و ڕێگە نەدەن بەو ناحەزانە ناوی جوانی ئێوەی هاندرەرانی شێروانە لەکەدار بکەن بۆ بیرهێنانەوەش چەندین جار هاندەرانی یانەی وەرزشی شێروانە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە باشترین هاندەر دەست نیشان کراوە هەرگیز ڕێگەنادەین لەلایەن کەسانی نەیار و دژبە یانەکەمان ناوی جوانی هاندەرانمان ناشرین بکرێت.