یاریگا –
زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی لەبارەی بیڵ شانکڵی، ئەفسانەی لیڤەرپوول لە پڕۆسەی بەرهەم هێناندایە.
کۆمپانیای A24 لە نزیکەوە لەگەڵ لیڤەرپوول کار بۆ بەرهەم هێنانی زنجیرەیەکی درامی، لەبارەی ساتەکانی شانکڵی لە یانەکە دەکات.
دیمەنەکانی زنجیرەکە لە لیڤەرپوول و یاریگای ئانفیڵد تۆمار دەکرێن و کارێن جیڵ، نەوەی شانکڵی سەرپەرشتی کارەکە دەکات.
ئامانجی سەرەکی زنجیرەکە، پیشاندانی رۆڵی شانکڵییە، لە گۆڕینی ستراتیجییەتی یانەکە، لە یانەیەکی ناوخۆیی بۆ نێودەوڵەتی.
شانکڵی، راهێنەری ئەفسووناوی لیڤەرپوول، لە ساڵی 1959 تاوەکو 1974 راهێنەری لیڤەرپوول بووە. رێدز سێ نازناوی خولی ئینگلیزی، دوو نازناوی جامی فا و جامێکی یەکێتیی ئەوروپای بەدەستهێنا.
بۆب پەیسڵی و جۆ فاگان توانیان لەسەر رێچکەی شانکڵی بڕۆن و درێژە بە سەرکەوتنەکان بدەن و لەسەر کولتووری بردنەوە بەردەوام بن.
لیڤەرپوول لەدوای شانکڵی، حەوت نازناوی خولی ئینگلیزی و چوار نازناوی ئەوروپی لە ماوەی 10 وەرزەدا بردەوە.
جاک سرۆن، سیناریۆی زنجیرە دراماکەی نووسیوەتەوە و ئێستا بەشەکانی سەرەتای تۆماردەکرێن.