یەکلاییبووەوە؛ مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەر دیالۆ دەدات
ESPN وردەکارییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاودەکاتەوە
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاماد دیالۆ نزیکە.
تۆڕی ESPN لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو یانە سوورپۆشەکە بڵاویکردووەتەوە، هەموو هەوڵێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دیالۆ خراونەتەگەڕ، چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت، هەرچەندە بژاردەی درێژکردنەوەی خۆکارانەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێک لە رێککەوتنی رابردوودا هەیە، بەڵام مان یونایتد دەیەوێت تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی بگۆڕێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەمریکییەکە بێت، گفتوگۆکان لە ئاستێکی پێشکەوتوودان و تەنیا چەند وردەکارییەکی بچووک بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی ماون. مان یونایتد دەیەوێت بەر لە تەواوبوونی ئەمساڵ، گرێبەستی یاریزانی نێودەوڵەتی کۆت دیڤواری نوێبکاتەوە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، دیالۆ سەرنجی تەواوی میدیاکانی بۆ خۆی راکێشا، کاتێک گۆڵی بردنەوەی لە یاریی دێربی بەرامبەر مانچێستەر سیتی کرد.
ئاماد لەم وەرزەدا دوو گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە. ئەستێرە ئێڤوارییەکە بەرهەمی ئەکادیمیای ئاتالانتایە و لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کردووە.
لە دەستپێکی کاروانەکەی لە ئۆڵدترافۆرد، دووجار بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی رەینجەرز و سەندێرلاند کردووە.