کوردستان

شێروانە پێشەنگی لە دەستدا و راهێنەری نوێش تیماری چوارقوڕنەی نەکرد

هەولێر دووەم سەرکەوتنی لە سەریەکی بە دەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

شێروانە تووشی دووەم شکست هات و چوارقوڕنەش بە راهێنەری نوێوە رێگای سەرکەوتنی نەدۆزیەوە.

لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، هەولێر لە یاریگای خۆی دووەم سەرکەوتنی لە سەر یەکی لە خولەکە بە دەستهێنا و 1 _ 0 لە سیروانی نوێ بردەوە، هەولێر بەم سەرکەوتنە بە حەفت خاڵ هاتە ریزبەندی یازدەم و سیروانی نوێش بە 11 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم مایەوە.

یەکەم یاریی لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری تازەی تیپەکە، چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی 2 _ 2 لەگەڵ سەید سادق یەکسان بوون، راهێنەری هەر دوو یانە یەکەم یارییان بوو لەگەڵ تیپەکانیان تا ئێستا هەر دوو یانەش بەبێ سەرکەوتنن لە خولەکە، چوارقوڕنە چوار خاڵی هەیە لە ریزبەندی 13ـەمە و سەید سادق 3 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 15ـەم و کۆتایی دێت.

شێروانە پێشەنگی ریزبەندی یانەکانی لە دەستدا کاتێک بە ئەنجامی 3 _ 2 بە برایەتی دۆڕا لە دەرەوەی یاریگای خۆی، شێروانە بە 16 خاڵ هاتە ریزبەندی دووەم و برایەتیش بە 11 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت، پێشمەڕگەی هەولێر ریزبەندی یەکەمی یانەکانی وەرگرت بە 17 خاڵ دوای سەرکەوتنی بە ئەنجامی 2 _ 1 بەرامبەر دەربەندیخان لە نێو یاریگای خۆی، دەربەندیخانیش دووەم یارییە لە سەر یەک و چوارەم یارییە تووشی شکست دەبێت لە خولی نایابی کوردستان و بە 10 خاڵ لە ریزبەندی لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button