کوردستان

یاریی هەندرێن و رزگاری بەهۆی نەبوونی ئامبوڵانس دواکەوت

دووەمجارە لەم وەرزە ئەم رووداوە رووبدات

Yariga App

یاریگا –

یاریی هەندرێن و رزگاری لە خولی نایابی کوردستان بەهۆی نەبوونی ئامبوڵانس لە وادەی دیاریکراوی خۆی دواکەوت.

بۆتان عومەر نێردراوی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە یاریگای هەندرێن لە هەولێر ئاشکرایکرد، بەهۆی ئامادە نەبوونی پۆلیس و ئامبوڵانس، یاریی هەندرێن و رزگاری لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان 10 خولەک دواکەوت و یارییەکە کاتژمێر 14:10 دەستیپێکرد، لەکاتێکدا وابڕیاربوو 14:00 دەستپێبکات.

سەرپەرشتیاری یارییەکە بڕیاریدا تاوەکو پۆلیس و ئامبوڵانس لەناو یاریگا ئامادە نەبن، بڕیاری بەڕێوەچوونی یارییەکە نەدات، کە لەم وەرزە دووەمجارە بەهۆی دواکەوتنی ئامبوڵانس یارییەکان درەنگتر دەستپێبکات.

پێشتر لە گەڕی حەفتەمیش یاریی رزگاری و پیشەسازی لە خولی نایابی کوردستان بە هەمان شێوە بەهۆی نەبوونی ئامبوڵانس لە وادەی دیاریکراوی خۆی درەنگتر دەستیپێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button