پریڤیوی یاریی بایەر لیڤەركوزن V ئینتەر میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی بەهێزی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بایەر لیڤەركوزن و ئینتەر میلان رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
بایەر لیڤەركوزنی چابی ئاڵۆنسۆ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا پێنج یاری كردووە لە سێ یاریدا براوە بووە، یارییەک دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
لە یانەكانی ساڵزبۆرگ ، ئەیسی میلان و فاینۆردی بردەوە، بەرامبەر برێست یەكسان بوو بە لیڤەرپوولیش دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئینتەر میلان وەرزێكی نایاب بەڕێدەكات و لە كۆی پێنج یاری چوار یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
لە سرڤێنا زڤێزدا، یەنگ بۆیز، ئارسیناڵ و لایپزیگی بردووەتەوە و بەرامبەر مانچێستەر سیتیش یەكسان بوو.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیەكە دێت.
ئینتەر میلانی سیمۆنی ئینزاگی تاكە یانەیە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا هیچ گۆڵێكی لێ نەكرابێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەركوزن بە بێ بۆنیفاس، ئەمین عەدلی و هوفمان رووبەرووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئینتەر بە بێ دومفرێس و ئاچێربی رووبەرووی بایەر لیڤەركوزن دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایەر لیڤەركوزن
هرادێكی
هینكاپیێ، تا، تاپسۆبا
فریمپۆنگ، ئاندریخ، چاكا، گریمالدۆ
ڤیرتز، پالاسیۆس، شیك
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان
سۆمەر
پاڤارد، دی ڤرێی، بیسێك
ئوگوستۆ، زێڵینسكی، چالهانئۆغلۆ ، فراتێسی، دارمیان
تاریمی، تورام