پریڤیوی یاری بارسێلۆنا V برێست؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بارسێلۆنا میوانداری برێست دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری برێست بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پڕۆفایلی یاری
لە هەفتەی یەكەمی چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا بەرامبەر مۆناكۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا، پاشان لە هەفتەی دووەم تۆڵەیان كردەوە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە یەنگ بۆیزیان بردەوە.
لە هەفتەی سێیەم رووبەرووی بایرن میونشن بوونەوە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەیان بردەوە، دواتر رووبەرووی سرڤێنا زڤێزدا بوونەوە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردیانەوە.
بارسای فلیک لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی چوار یاری لە سێ یاری براوە بووە و یارییەكیش دۆڕاوە، بەكۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێت.
لە بەرامبەردا برێست ئاستێكی نایاب لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ پێشكەش دەكات، لە كۆی چوار یاری لە سێ یاری براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال كە كاریگەریەكی سەرەكی لەسەر ئاستی یانە كاتالۆنییەكە هەیە رووبەرووی برێست دەبێتەوە.
هەروەها هەریەك لە رۆنالد ئاراوخۆ، مارك بێرناڵ، ئاندریاس كریستێنسن، ئانسو فاتی و تێر شتیگن یاریی دەكات.
بەڵام چاوەڕوان دەكرێت فێران تۆرێس و ئێریك گارسیا رۆشنایی سەوزیان بۆ هەڵبكرێت و لە لیستەكەدا ئامادە بن.
لەبەرامبەردا برێست لە تواناكانی لیمیلۆ، ساموێلا كۆلیبالی و برادلی بانزۆزی بێ بەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
پێنا
كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، مارتن
دی یۆنگ، كاسادۆ
رافینیا، ئۆلمۆ ، پێدری
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێست
بیزۆت
لالا، چاردۆنیت، كاردیناڵ، ئاماڤی
كامارا، مێلۆ، ماگنێتی
كاستیۆ، ئاژۆركێ، بالدێ