ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

رود ڤان نیستێلڕۆی نزیکە ببێته‌ راهێنه‌ری یانەیەکی ئەڵمانی

Yariga App

یاریگا –

رود ڤان نیستلرۆی هۆڵه‌ندی یاریده‌ده‌ری تێن هاخ له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نزیكه‌ له‌ وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی.

دوای ئەوەی ئێریک تێن هاخ له‌ مانچێسته‌ر یونایتد دوورخرایه‌وه‌ ڤان نیستلرۆی یاریده‌ده‌ری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ و چوار یاریی سه‌رپه‌رشتی شه‌یتانه‌ سوره‌كانی كرد، دواتر روبن ئەمۆریمی پۆرتوگالی وەک راهێنەری یانه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا.

سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، ڤان نیستلرۆی به‌ربژێره‌ بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هامبۆرگ بکات، كه‌ یانه‌كه‌ بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە خولی پلە دووی ئەڵمانی، ستیفان باومگارتی راهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە.


هامبۆرگ پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی پلە دووی ئەڵمانی گرتووه‌ دوای ئەوەی لە 13 یارییدا 20 خاڵی بەدەستهێناوە و بە 4 خاڵ لە دوای پادبۆرنی پێشەنگەوەیە.

تۆڕه‌ ئەڵمانیه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، ڤان نیستلرۆی به‌ربژێرێكی بەهێزە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هامبۆرگ بكات.

هامبۆرگ مێژوویەکی گەورەی هەیە، لە وەرزی 1982-1983 نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، هەروەها نازناوی جامی براوەی یانه‌كانی ئەوروپای لە وەرزی 1976-1977 بەدەستهێناوە.

ڤان نیستلرۆی لە مانگی یەکی ساڵی 2010 تا مانگی حوزەیرانی 2011 وەک یاریزان لە یانەی هامبۆرگ یاریی کردووە، دوای ئەزموونێکی کورت وازهێنانی  لە یاریکردن راگه‌یاند.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە 44 یاریدا لەگەڵ هامبۆرگ 17 گۆڵی تۆمارکردووە و هەروەها 3 ئەسیستیشی هه‌بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button