ئیسپانیاگرنگترین

بارسا ریکۆردە ناوازەکانی مێژووی خۆی دووبارەدکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا یانەی ئیسپانیۆلیشی راماڵی کاتێک لە هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیدا توانی 3-1 شکست بە میوانە هاوشاریەکەی بێنێ.

ئەو بردنەوەیە تەنها مسۆگەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە نەبوو بۆ تیمەکەی هانزی فلیک، بەڵکو هاوکات ریکۆردێکی ناوازەی بە بیری هاندەرانی بلاوگرانادا هێنایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، ئەوە جاری یەکەمە لەوەتەی وەرزی 1950/51 بتوانن لە 12 یاریی دەستپێکی لالیگدا 40 گۆڵ تۆماربکەن.

ئۆپتا نووسیویەتی بارسای ئەو سەردەمە توانیبووی لەو ژمارە یارییەی دەستپێکدا 42 جار تۆڕی رکابەرەکانیان بەسەربکەنەوە.

بە بردنەوەی لە ئیسپانیۆل، بارسا هێندەیتر پێی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی قایمترکرد و جیاوازییەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی رکابەری لە پلەی دووەم بەرزبکاتەوە بۆ 12 خاڵ کە ئەوەی دواتریان یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button