کوردستان
سەید سادق راهێنەری نوێی بۆ تیپەکەی دەستنیشانکرد
یاریگا –
سەید سادق بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکات و راهێنەریشی بۆ تیپەکەی دەستنیشانکرد.
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، سەید سادق بە فەرمی موسعەب عەباسی وەک راهێنەری تیپەکەی دەستنیشانکرد کە پێشووتر راهێنەرایەتی مەسافی و دیالەی کردووە لە خولەکانی عێراق.
بە هۆی قەیرانی داراییەوە سەید سادق نزیکبوو لە خولی نایابی کوردستان بکشێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بریاری بەشداریکردنیان لە خولەکە داو دەیانەوێت بە زۆرترین یاریزانی نێو سەید سادق بەشداری بکەن.
لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان، سەید سادق توانی ریزبەندی حەفتەم بە دەستبهێنێت و بۆ ئەم وەرزە چەندین یاریزان بە هۆی قەیرانی دارایێەوە ریزی تیپەکەیان جێهێشتووە.