ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
لە دەرگای یانەیەکی ئیسپانیەوە هولک دەگەڕێتەوە ئەورووپا
یاریگا- یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی لە هەوڵدایە جیڤانیتۆ ڤیێرای ناسراو بە هولک، لە گواستنەوەکانی زستانەدا بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە، کە پێشتر لە پۆرتۆ و زینیت یاری کردووە و لە ئێستادا لە شەنگهای چینیە، بۆیە ئیسپانیۆل دەیەوێت لە ڕێگەی سەرۆکی یانەوە کە چینیە و پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ شەنگهایدا هەیە، کەڵک لە پەیوەندییەکان وەربگرێت و یاریزانەکە بە خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ بگوازێتەوە.
ئەم هەوڵانەی یانە کەتەلۆنییەکە لە کاتێکدایە، لە کۆتا پلەی ڕیزبەندیی لالیگا دێن و هەرچی خولی چینیە، لە مانگی مارسی ساڵی دادێ دەست پێدەکاتەوە و بەوەش شەنگهای رەنگە تەنها نزیکەی چوار مانگێک لە تواناکانی هولک دووربێت.