ئینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ راپۆرتێکی لەسەر حاڵەتی لێدانە سزاکەی وێستام بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریی نێوان وێستهام و مانچێستەر یونایتد کە بە 2-1 لە بەرژەوەندی هامەرز کۆتایی هات، رووداوێکی مشتومڕهەڵگری تێیدا روویدا لە خولەکەکانی نزیک لە کۆتایی یارییەکە.

لە بەرکەوتنێکدا ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بۆ دوورخستنەوەی تۆپەکە لەناو ناوچەی سزای تیمەکەی، قاچی بەر دانی ئینگزی یاریزانی وێستام دەکەوێت. ناوبژیوان وەک دیمەنەکەی لێ روونبووبێ، بڕیاری بەردەوامبوونی یاریەکە دەدات.

بەڵام دواتر لە ژووری ڤارەوە ئاگەداردەکرێتەوە. پاش پشکینینی دیمەنەکە، بڕیاری لێدانی سزادەدات کە ناڕەزایی یاریزانانی مان یونایتدی لێدەکەوێتەوە.

دەستبەجێ دوای یارییەکە پرێمەرلیگ راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و ئەستۆپاکی ناوبژیوانەکەیاند سەلماند و نووسیویانە

سەرەتا ناوبژیوان بەهۆی بەرکەوتنەکەی دی لیختەوە لە دژی ئینگز لێدانی سزای هەژمار نەکرد بۆ وێستهام، بەڵکو ناوبژیوانی ڤار پێی وابووە بەرکەوتنێکی ئەوتۆ هەبووە لە بەشی خوارەوەی لاقی ئینگز، هەربۆیە داوای لە ناوبژیوان کردووە ڤیدیۆی ناو یاریگا بپشکنێتەوە. ئەوەش وایکردووە بڕیاری یەکەمی بگۆڕێت لێدانی سزا هەژمار بکات.

ڤیدیۆی دیمەنەکە:

ئەو دۆڕانە خوێی کرد بە برینەکانی ئێریک تێن هاخدا و لە 9 یاریدا خاوەنی تەنها 11 خاڵن لە پلەی 14ی خولی ئینگلیزی دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button