ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری ریال مەدرید V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو جیهان چاوی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیە كە تێیدا ریال مەدرید میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 11ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە زەبەلاحەكەی ئیسپانیا لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو بردنەوەی سەرنجڕاكێشیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نووسیەوە، كاتێك ریال مەدرید توانی ریمۆنتادا بكات و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە دۆرتموندی بردەوە، لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بایرن میونشنی بردەوە.

كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی 2024/25یان بە بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپا دەستپێكرد، كاتێك توانیان لە ئاتاڵانتا ببەنەوە، لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێن و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەن.

ریال مەدرید لە لالیگادا بەگۆڵێك لەگەڵ مایۆركا، لاس پاڵماس و ئاتلێتیكۆ یەكسان بوو، لە یانەكانی ڤایادۆلید، ریال بێتیس ، ریال سۆسێداد ,  ئیسپانیۆل ، ئالاڤێس، ڤیاڕیال و سێلتا ڤیگۆی بردەوە.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێن و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەن.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنای هانزی فلیک بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە دە یاری یەكەمی یاریگا لە نۆ یاری براوە بوون و لە یارییەكیش بەرامبەر ئۆساسونا تووشی دۆڕانێكی گەورە بوون و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان دۆڕاند.

بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بۆ كلاسیكۆ دوو یاریزانی كاریگەر و گرنگی لەدەستدەدات ئەوانیش تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز و رۆدریگۆی هێرشبەری یانەكەیەتی.

هەروەها هەردوو یاریزانی دیكە دانی كارڤاخال و دەیڤد ئالابا بەهۆی پێكانە درێژخایانەكەیەنەوە بەشداری كلاسیكۆ ناكەن و لەبەرامبەردا تواناكانی براهیم دیازی بۆ گەڕاوەتەوە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی بێ بەش دەبێت، ئەوانیش بریتین لە تێر شتیگن، فێران تۆرێس، مارك بێرنال، كریستێنسن و رۆناڵد ئاراوخۆ.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

لونین

مێندی، رودیگەر، میلیتاو، ڤازكوێز

ڤاڵڤێردی، كاماڤینگا، چوامێنی، بێڵینگهام

ڤینیسیۆس، ئێمباپێ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ

كاسادۆ، پێدری، ئۆڵمۆ

رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، یامال

بابەتی زیاتر

Back to top button