ئه‌مریکاتێنسگرنگترین

ئەفسانەیەکی تۆپی پێ بەشداری یەکەم پاڵەوانیەتی فەرمی تێنس دەکات

پێشتر بەشداری مۆندیالی کردووە و براوەی کۆپا ئەمێریکایە !

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ فۆرلان، ئەفسانەی یوروگوایی بۆ یەکەمجار بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی فەرمی تێنسدا دەکات.

فۆرلان، یەکێکە لە سەرکەوتووترین یاریزانانی مێژووی یوروگوای و بۆ ماوەی 20 ساڵ، یاری بۆ یانە گەورەکانی وەکو مانچێستەر یونایتد، ڤیاڕیال، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئینتەر میلان کردووە. فۆرلان 112 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوروگوای هەیە و لەگەڵ سێلێستێ گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 2010 و کۆپا ئەمێریکای 2011شی بەدەستهێنا.

فۆرلان لە ساڵی 2018 لەگەڵ یانەیەکی هۆنگ کۆنگ کۆتایی بە کاروانی تۆپی پێی خۆی هێنا، دوای ساڵێک، ئەستێرەکە کاروانێکی نوێی دەستپێکرد و بووە یاریزانی تێنس. پێشبینی دەکرێت یەکەم بەشداری فەرمی لە پاڵەوانیەتی ئوروگوای کراوە بکات.

رێکخەرانی پاڵەوانیەتی ئوروگوای کراوە لە بەیاننامەیەکدا بەشداریکردنی فۆرلانیان دووپاتکردەوە

ئاگاداری بۆ هەوادارانی تێنس. ئەمساڵ دوو تێنسزانی بەهێز بەشداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن. یەکەمیان فێدێریکۆ کۆریای ئەرجەنتینییە و ئەوەی دووەمیان، دیێگۆ فۆرلانە! بەڵێ، ژمارە 10ی ئێمە بووەتە یاریزانی تێنس. فۆرلان بەشداری لە زیاتر لە 40 پاڵەوانیەتیی ناوخۆیی ئوروگوای کردووە.

یاریزانی تەمەن 45 ساڵان بەشداری لە کاتێگۆری یارییەکانی دوو یاریزانی دەکات و دەبێتە هاوتیمی فێدێریکۆ کۆریا.

بابەتی زیاتر

Back to top button