عێراقگرنگترین

بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت زاخۆ گرانبەهاترین یانەی کوردستانە

ترانسفێر مارکێت بەهای خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێگەی ترانسفێر مارکێت کە تایبەتە بە گواستنەوە و بەهای یاریزان و یانەکانی جیهان، نرخی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەگوێرەی بۆرسە دەستنیشان کردووە و نرخی یانەکانی کوردستانیش لەو خولە دەستنیشانکراون.

ترانسفێر مارکێت بەهای خولی ئەستێرەکانی عێراقی بە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار داناوە، کە ئەم وەرزە بۆیەکەمجار خولەکە خراوەتە ناو ماڵپەڕە جیهانییەکە، بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەڵمانییەکە کە ساڵی 2000 لە هامبورگ دامەزراوە، قوە جەوییە گرانبەهاترین یانەی عێراقییە، نرخی یانەی قوە جەوییە 5 ملیۆن و 730 هەزار دۆلارە، شوڕتە 4 ملیۆن و 430 هەزار دۆلارە و تەڵەبەش دوو ملیۆن و 350 هەزار دۆلارە.

بەهای یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق
بەهای یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق

لەسەر ئاستی چوار یانەکەی کوردستان، زاخۆ گرانبەهاترین یانەی کوردستانە و بەهای یانەکە دەگاتە 2.05 ملیۆن دۆلارە، بەهای یانەی دهۆکیش 775 هەزار دۆلارە، بەهای یانەی هەولێر 650 هەزار دۆلارە و نرخی یانەی نەورۆزیش دەگاتە 500 هەزار دۆلار.

چوار یانەکەی کوردستان لەنێو 20 یانەی خولەکە لە 10 گرانبەهاترین یانەی خولەکە دێن، کە بەهای یانەکان بەگوێرەی نرخی یاریزانەکان لە بۆرسەی یاریزانان دەستنیشان دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button