کوردستان

زاخۆ دوو یاریزانی پیشەگەری هێنایە ریزەکانی

ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ بۆ یارییەکانی خولی نایابی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەر واژۆ کرد.

بە مەبەستی ئامادەکردنی پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025 زاخۆ دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد و سەرەتای هەفتەی داهاتووش مەشقەکانی دەستپێدەکات.

یاریزانی کامیڕۆنی گابرێل پیندا کە وەرزی رابردوو لەگەڵ زاخۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە دڵی بەرگری، گرێبەستی بۆ ئەم وەرزەش نوێکرایەوە، هەریەک لە یاریزانان یوسف ئەحمەد و نێچیرڤان ئیسماعیل و شەعبان خەلیل و دڵخاز تەحسین و لاوین محەمەد و عەبدولخالق عەبدولستار گرێبەستیان لەگەڵ زاخۆ نوێکردەوە، کارگێڕی تیپەکەش سەرکەوتووبن لە هێنانی دۆس سانتۆسی هێرشبەری بەرازیلی بۆ یانەکە، لە دوو رۆژی داهاتووشدا لە سەر داوای راهێنەر گرێبەستی بەشێکی تر لە یاریزانەکان تازە دەکرێتەوە.

پێشووتریش زاخۆ بەناڤ ئەحمەدی وەک راهێنەر بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکردبوو، لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستانیش زاخۆ ریزبەندی شەشەمی بە 39 خاڵ بە دەستهێنا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button