ئیسپانیاگرنگترین

كاتی گەڕانەوەی ئاراوخۆ ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یاریگاكان ئاشكرا ده‌كرێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئاراوخۆ به‌زووی بگه‌رێته‌وه‌ یاریگاكان،هەرچەندە ستافی پزیشکی نایانەوێت پەلە بکەن، ئه‌مه‌ش لەبه‌ر بارودۆخی یاریزانەكه‌ بۆ ئەوەی به‌ته‌واوی مەترسی له‌سه‌ر نه‌مێنیت، بەڵام پلانەکە ئەوەیە کە بەرگریکارەکە دوای پشووه‌ نێودەوڵەتیه‌كان بگه‌رێته‌وه‌ یاریگاكان و به‌دیاریكراوی  19ی ئه‌م مانگه‌ به‌ته‌واوی ئاماده‌بێت.

ئاراوخۆ لە 7ی تەمموز، لە چارەکی کۆتایی كۆپا ئەمریکا به‌رامبه‌ر كۆڵۆمبیا، له‌ رانی تووشی پێکان بوو، لە 22ی هەمان مانگدا نەشتەرگەری بۆ كرا.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەگەر پرۆسەی چاکبوونەوە بەبێ كێشه‌ ته‌واوبێت، پێشبینی دەکرێت رۆناڵد ئاراوخۆ لە 23ی ئەم مانگە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بگەڕێتەوە یاریگاكان یاخود سێ رۆژ دواتر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر برێست به‌شداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button