بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یانەیەکی گەورە لە گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا نزیک دەبێتەوە

پاڵەوانی مۆندیال دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پۆڵ پۆگبا لەگەڵ یانەی مارسیلیای فەڕەنسی لە گفتوگۆدایە.

رۆژنامەنووسی کەناڵی NCI مالیک تراورێ بڵاویکردووەتەوە، یانەی مارسیلیا چەند هەفتەیەکە لەگەڵ پۆڵ پۆگبا لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت پاڵەوانەکەی مۆندیالی 2018 بەرەو ریزەکانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تراورێ، یانە فەڕەنسییەکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە و لە سەرەتای ساڵی نوێ گرێبەست لەگەڵ پۆگبا واژۆ بکات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی دادگای کاس سزای سڕکرانی پۆگبای لە چوار ساڵ بۆ 18 مانگ کەمکردەوە. بەو هۆیە یاریزانەکە دەتوانێت لە مانگی یەکی ساڵی نوێ دەست بە مەشقەکانی بکاتەوە و لە مانگی سێش دەتوانێت بەشداری یارییەکان بکات.

مارسیلیا لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو رۆبێرتۆ دی زێڕبی وەک راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد، بە سەرپەرشتی راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاستی تیپەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

لەکۆی 7 یاریی لیگ وەن 4 یاریی بردووەتەوە، 2 یاریی یەکسانبووە و یارییەک دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ و بە جیاوازی پێنج خاڵ لەدوای مۆناکۆی پێشەنگ پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

دوای بڕیاری دادگا پۆڵ پۆگبا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button