فه‌ره‌نساگرنگترینیاریگا

دیدیێ دیشان لە ئێمباپێ نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

دیدیە دیشامی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا نیگەرانە لە هەڵسوکەوتەکانی کیلیان ئێمباپێ.

24ی مانگی رابردوو کیلیان لە یاریەکەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تووشی پێکان هات کە چاوەڕواندەکرا بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دووبکەوێتەوە. بەو هۆیەوە دیشام بانگهێشتی نەکردەوە بۆ دوو یاری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان. ئەگەرچی لە دێربی مەدرید ئامادە نەبوو کاتێک یانەکەی 1-1 کەوتە داوی یەکسانبوونەوە، بەڵام دواتر لە یاریەکەی چامپیۆنزلیگ کە 1-0 بە لیل دۆڕان، ئێمباپێ ناوی لە تیمەکەی کارلۆ ئینچلۆتیدا هاتبوو، تەنانەت له خولەکی 57 خستیە یاریەکەوە.

دواتریش پاش تەنها سێ ڕۆژ بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بەشێوەی سەرەکی یاری پێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی میرەری ئینگلیزی، دیدیدە دیشام نیگەرانە لەو هەڵسوکەوتەی ئەستێرە فەڕەنسیەکەی و وا لێکدەدرێتەوە کە خۆی له ئەرکە نیشتیمانیەکە دزیبێتەوە.

ئێستاشی لەگەڵبێ، ئێمبابێ زۆر بەباشی خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ کە 19ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button