کوردستانگرنگترین

ئەستێرەیەکی دیاری خولی نایابی کوردستان لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو

رێکار هاشم لەوانەیە نەتوانێت بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بکات

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی دۆستانەدا پێشمەرگەی هەولێر گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە و ئەستێرەیەکی تووشی پێکانێکی قورس بوو.

رێکار هاشم یاریزانی پێشمەرگەی هەولێر دوای بەشداریکردنی لە یارییەکی دۆستانە وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان تووشی پێکانێکی قورس بووە، لە بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا رێکار هەواڵی پێکانەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کەوا لە کاتی یاریی یانەکەیان بەرامبەر گازی باکوور لە ئەژنۆی دووچاری پێکان هاتووە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت و پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت.

بە هۆی هەڵئاوسانی ئەژنۆی، رێکار پێنج رۆژە نەیتوانیوە پشکنینی پزیشکی بکات و بە گوتەی خۆی پێدەچێت پێکانەکەی قورس بێت کە ئەستێرەکەی پێشمەرگەی هەولێر سێ جار نازناوی خولی نایابی کوردستان و جامی سوپەری کوردستانیشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە و بۆ ئەم وەرزەش گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نوێکردووەتەوە.

دووەمجارە رێکار هاشم لە ئەژنۆی تووشی پێکان بێت و پێشتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستان لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئینجا گەڕایەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button