ئیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

خەونی براکان لەباربرا

ئیتان خەونێکی گەورەی هەبوو

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە یاریی سبەی شەوی ریال مەدرید لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، دەرفەتی رووبەڕووبوونەوەی براکەی نابێت.

سبەی چوارشەممە، ریال مەدرید رووبەڕووی لیل دەبێتەوە و چاوەکان هەمووی لەسەر رووبەڕووبوونەوەی کیلیان و ئیتانی برای بوون، بەڵام ئیتان بەهۆی پێکانەوە، بەشداری یارییەکە ناکات.

ئیتان ئێمباپێ، 17 ساڵ، لە هاوینی رابردوودا لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی لیلەوە کرد، ئەمەش دوای چوونە دەرەوەی کیلیانی برای بۆ ریال مەدرید.

ئیتان لە یاریی رابردووی لیل بەرامبەر لۆ هاڤەر، تووشی پێکان بوو، هیواکانی رووبەڕووبوونەوەی براکەی بەتەواوی لەبارچوو.

ئیتان لە پۆستێکی ئینستاگرامدا نووسیویەتی

لە یارییەکەدا تووشی پێکان بووم و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دووردەکەومەوە، ئێستا ساتێکی زۆر سەختە بۆ من، چونکە یەکەمجارە تووشی پێکان دەبم. بەڵام ناخۆشییەکان تێدەپەڕن و سوورم لەسەر ئەوەی بەهێزتر بگەڕێمەوە. بە پاڵپشتی خێزانەکەم، هاوتیمەکانم و تیمی پزیشکی یانەکە، هەوڵدەدەم بە باشترین شێوە بگەڕێمەوە.

هەرچەند بەشداری یارییەکەش نەکەم، بەڵام لە هاندانی تیمەکەم بەردەوام دەبن. خەونی من بوو، لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی براکەم ببمەوە.

هاوشێوەی کیلیان، ئیتان ئێمباپێ کاروانی وەرزشی لە یانەی ئەی ئێس بۆندی دەستپێکرد و لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە ئەکادیمیای پاریس سانجێرمان کرد.

ئیتان بەشداری لە چوار یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانی ئەم وەرزە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button