رۆناڵدۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات
کریس ئامانجی گەورەی هەیە
یاریگا –
نەسڕ گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستپێکردووە.
ئامانجی ئێستای رۆناڵدۆ، بەشداریکردنە لە مۆندیالی 2026 و زۆر لە سعوودیە ئاسوودەیە. بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت، رۆناڵدۆی خاوەن پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر، گفتوگۆکانی لەگەڵ نەسڕ بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە.
گرێبەستی ئێستای رۆناڵدۆ، لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 دادەنێت.
نیکۆلۆ شیرا، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس ئاشکرایکردووە، رۆناڵدۆ و نەسڕ گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست دەکەن. رۆناڵدۆ روونیکردووەتەوە، دەیەوێت ببێتە یەکەم یاریزان شەش جار بەشداری لە مۆندیالدا بکات.
🚨 Excl. – #AlNassr have opened talks to extend #CristianoRonaldo’s contract, which expires in June. #Ronaldo would like to play the World Cup 2026. If he plays in 2026, he will make a historic record, becoming the first player in 6 different World Cups’ editions. #transfers 🇸🇦
— Nicolò Schira (@NicoSchira) September 29, 2024
لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودیدا، رۆناڵدۆ پێنج گۆڵی کردووە و ئەمڕۆ لە چامپیۆنزلیگی بژاردەی ئاسیا، رووبەڕووی رەیانی قەتەڕی دەبێتەوە.