ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ باس لە پرسی دوورخستنەوە دەکات لە پۆستەکەی

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەردەوامە لە درێژەدان بە ئەنجامە خراپەکانی و ئەمشەویش لە یاریگای خۆیان بە ئەنجامی 0-3 بە تۆتنهام دۆڕان.

ئەم شکستە قورسە دوای یەکسانبوونەکەیان دێت لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر توێنتی هۆڵەندی هەربۆیە رەخنەکان لەو یانەیە روو لە هەڵکشانە و تەنانەت پرسی دوورخستنەوەشی لەنێو میدیکاراندا وروژێنراوە. بەڵام دوای یارییەکە بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە تێن هاخ وەڵامی دانەوە و وتی

بیر لەو دوورخستنەوەم ناکەمەوە، بە هیچ شێوەیەک. چونکە ئێمە هەموومان پێکەوە بڕیارەکەمان دا بە مانەوەم بۆ وەرزێکیتر لێرە. بە خاوەنەکانی یانەکە، ستاف و یاریزانەکان و خودی خۆشم لە گۆشەیەکی روونەوە بڕیارم لێدا و پێویستیشچە چی بکەین. دەشمانزانی هەندێ کات دەخایەنێ. ئێمە هەموومان پێکەوە لەیەک پەڕەین.

بەهێزەوە دەگەڕێینەوە. هەمیشە رۆژێکی نوێتر هەیە، لەم دۆڕاندنەشەوە فێردەبین. دەبێ بەخێرایی لێوەی فێربین.

هاوکارت راهێنەرە هۆڵەندییەکە وەسفی یاریزانەکانی کرد و بە خاوەنی کەسایەتی بەهێزی ناوبردن. جەختی لە خۆئامادەکردنی باشتر کردەوە بۆ یاریی داهاتوو.

بۆ زانین، مانچێستەر یونایتد لە 6 یاریی پرێمەرلیگدا تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە. لە یاریگای خۆشیاندا خاوەنی تاکە گۆڵێکن بەدرێژایی یاریەکانی پرێمەرلیگی ئەم وەرزە لە ئۆڵدترافۆرد.

دوو ئەرکی داهاتووی تێن هاخ قورستر دەبێ کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر پۆرتۆ لە 3ی مانگی داهاتوو لە یارییەکانی یۆرۆپالیگ و 3 رۆژ دواتریش هەر لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button