ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانەکەی ئارتێتا “هەموو زانیاریەکم لەسەر مان سیتی لایە” گواردیۆلای هێنایە دەنگ

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکانی یاریی گەڕی رابردووی لووتکەی پرێمەرلیگی نێوان مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ درێژەی هەیە و لێدوانی لە دژی لێدوان بڵاودەکرێنەوە.

جەنگەکەی ئیتیحاد کە پڕ سیناریۆی جۆراوجۆر بوو، بە یەکسانبوونی 2-2 کۆتایی هات. گێمی دووەم گەنەرز کە بە یاریزانێ کەمترەوە یارییان دەکرد بەهۆی کارتە سوورەکەی لیاندرۆ ترۆسار، ناچاربوون تا فیکەی کۆتایی لەناوچەی نزیک گۆڵی خۆیان بەرگری بکەن کە بە دەستەواژە باوەکەی میدیای وەرزشی ئینگلیزی “پاسەکەیان پارک کردبوو“.

دوای یارییەکە یاریزانانی سیتی لەنێویاندا جۆن ستۆنز، بێرناردۆ سیلڤا و ئاکانجی رەخنەی توندیان لەو شێوازی یاریکردنە گرت و لە وەڵامیشدا میکێل ئارتێتای راهێنەر لێدوانێکی ناروونی دا و وتی

کۆمێنتم نیە. من لەوێ بوومە (2016-2019 وەک یاریدەری راهێنەر). من چوار ساڵ لەوێ بووم. هەموو زانیارییەکم لایە باوەڕم پێبکە. هەموو شت دەزانم.

وا دیارە ئەو قسەیە هەروا ئاسان لای پێپ گواردیۆلا نەرۆشتووە و لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یاریەکە نیوکاسڵ وتی

بۆ جارێکیتر ئارتێتا پێویستە روونتربێ کتومت مەبەستی چیە لەو قسەیە. وتوویەتی چوار ساڵ لێرە بوومە. ئێ ئێمەش دەزانین چی روویداوە لێرە. چونکە رەنگە بە هەموو جۆرێک پەیوەندی بە 115 تۆمەتەکەوە بێت. رەنگە مەبەستی ئەوەبێ. رەنگە زانیاریی لەسەر ئەوە هەبێ.

بۆیە بۆ جاری داهاتوو، وەک ئەوەی کە پەیوەدیم باشە لەگەڵیدا، ئەم پرسیارە وەڵامێکی روونی هەبێ.

دوای پێنج هەفتە لە یاریەکانی پرێمەرلیگ، سیتی بە 13 خاڵەوە پلەی یەکەمە و ئارسیناڵیش پلەی پێنجەمە و خاوەنی 11 خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button