کوردستان

عوسمان خۆشناو: مێژوو رەحم بە کەس ناکات، داهاتووی شەقڵاوە باش نابێت

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانەی شەقڵاوە لە پەیامێکدا دەڵێت مێژوو رەحم بە کەس ناکات و داهاتوو باش نابێت.

عوسمان خۆشناو سەرۆکی یانەی شەقڵاوە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بووک پەیامێکی نا ئومێدی دەربارەی یانەکەی بڵاوکردۆتەوە، لە بڵاوکراوەکەدا واپێدەچێت شەقڵاوە وەرزی داهاتوو بەشداری خولی نایابی کوردستان نەکات.

سەرۆکی شەقڵاوە دەربارەی بێ ئومێدی بە هۆی هاوکاری نەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێی 2024 _ 2025ـی خولی نایابی کوردستان دەڵێت:

مێژوو لە داهاتوودا رەحم بە کەس ناکات، هاوکاری نەکردنمان لە گۆڕنانی خەونی هەزارەها هاندەر و جەماوەری شەقڵاوەیە، شەرمەزارین کە ناتوانین دڵتان خۆش بکەین، داهاتوو باش نابێت و ئیتر بێ هیوا بووین.

ئەم پەیامەی سەرۆکی شەقڵاوە دوای ئەوە دێت کە یانەکە پارەیەکی زۆری وەرزی رابردوو قەرزارە و بۆ وەرزی نوێش هیچ کەس و لایەنێک ئامادە نەبووە تا ئێستا هاوکاریان بکات، جگە لەوەش شەقڵاوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە ئاگادار کراوەتەوە کەوا چیمەنی یاریگاکەیان بگۆڕن بە پێچەوانەوە ناتوانن لە یاریگای خۆیان یاریی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button