ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

کوڕەکەی زیدان وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

لە تەمەنی 29 ساڵی بێ یانە مابووەوە

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ زیدان لە تەمەنی 29 ساڵی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند، کە ئەم هاوینە بێ یانە مابووەوە.

ئینزۆ کوڕە گەورەی زینەدین زیدان ئەستێرە و راهێنەری بەناوبانگی فەڕەنسی لە تەمەنی 29 ساڵی بڕیاریدا بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت، کە ئەو کوڕەی زیزۆ درێسی یانەکانی ریال مەدرید و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی ئیسپانی پۆشیوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئینزۆ کە زیاتر لە دوو مانگە بەبێ یانە ماوەتەوە، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ فوینلابرادا بەبێ یانە مایەوە و بڕیاریدا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت و زیاتر کاری بازرگانی بکات، کە ساڵی 2017 کاتێک زیزۆ راهێنەرایەتی ریال مەدریدی دەکرد بانگهێشتی کوڕەکەی کرد بۆ تیپی یەکەمی یانە مەدریدییەکە.

ئینزۆ (29 ساڵان) نەیتوانی شوێنپێی باوکی بگرێت و ببێتە ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ، هەربۆیە دوای بێ هیوابوونی بڕیاریداوە زیاتر گرنگی بە منداڵەکانی بدات کە ئەو کوڕە گەورەی زیدان باوکی سێ کچە و کاری وەبەرهێنان دەکات.

ئینزۆ ساڵی 2004 لە تیپی لاوانی یوڤێنتۆس دەستی بە یاریی کرد و درێسی یانەکانی ئەلمێریای ئیسپانی و رۆدێزی فەڕەنسیشی پۆشیوە، دوایین وێستگەی یاریکردنی لە خولی پلە سێی ئیسپانیا بوو کاتێک درێسی فوینلابرادای دەپۆشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button