گرنگترین

دووانە تۆقێنەرەکەی بارسا بێ وێنەن لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو بارسێلۆنا بە بردنەوەیەکی گەورە هاندەرانی ئاشتکردەوە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە یەکەم تاقیکردنەوەی چامپیۆنزلیگ بە مۆناکۆی فەڕەنسا دۆڕا.

بارسا لە هەفتەی شەشەمی خۆیاندا بوون بە میوانی ڤیاڕیاڵ و 1-5 خاوەنماڵیان گۆڵبارانکرد لە رێگەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی 2 گۆڵ، پابلۆ تۆرێ گۆڵێک و رافینیا دیاز 2 گۆڵ. بەوەش بە ئاسوودەیی و بە جیاوازیی 4 خاڵ لە ریاڵ مەدریدی پلەی دووەمەوە، پێشەنگیان قایمترکرد.

ئێستا یانەکە کەتەلۆنییەکە تاکە یانەیە لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا دوو یاریزان یان زیاتری هەبێ کە لەم وەرزە 5 گۆڵ یان زیاتریان تۆمارکردبێ.

بە جۆرێک، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە خاوەنی 6 گۆڵە و بەڕازیلیەکەش 5 گۆڵ.

هاوکات هەر لەسەر ئاستی ئەو خولە بەهێزانەی کیشوەرەکە، بلاوگرانا خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرییە لەرووی تۆمارکردنی گۆڵەوە و 22 گۆڵیان تۆمارکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button