عێراقگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا درێسی وەرزی نوێی یانەی نەورۆز بڵاو دەکاتەوە

رەنگی درێسی یەکەمی نەورۆز سوور و رەش دەبێت

Yariga App

یاریگا-

تۆڕی وەرزشی یاریگا درێسی یەکەم و دووەمی یانەی نەورۆز بۆ وەرزی نوێێ خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە و نرخی درێسەکانیش ئاشکرا دەکات.

درێسی یەکەمی نەورۆز بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق رەنگی سوور و رەش دەبێت و درێسی دووەمی یانەکەش رەنگی سپی دەبێت، لەکاتێکدا پێشتر رەنگی درێسی یەکەمی یانەکە سپی بوو.

درێسی یەکەمی نەورۆز بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق - تایبەت بە یاریگا
درێسی یەکەمی نەورۆز بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق – تایبەت بە یاریگا

سامان جومعە خاوەنی فرۆشگای وەرزشی یۆهان سپۆرت کە درێسەکانی یانەی نەورۆز دابین دەکات، لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’درێسی یەکەم و دووەمی نەورۆز لە کۆمپانیای پوما لە ئەڵمانیا بەرهەم هێنراوە، نزیکەی سێ هەزار درێسمان ئامادە کردووە و هاندەران دەتوانن لە فرۆشگاکەمان بیکڕن، نرخی درێسی ئۆرجیناڵ 50 هەزار دینارە و نرخی درێسی کۆپییەکەی 15 هەزار دینارە’.

نەورۆز رۆژی شەممە لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کەربەلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button