ئینگلتەراگرنگترین

ژمارەیەكی پێوانەیی چاوەڕێی محەمەد سەڵاح دەكات

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یەكسان كردنەوەی ژمارەیەكی پێوانەیی یانەكەی نزیك دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهام فۆرێست بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ.

ئەستێرە میسڕییەكەی رێدز لە سێ هەفتەی سەرەتایی یارییەكانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و بە جۆرێك لە هەفتەی یەكەم بەرامبەر ئیپسویچ تاون گۆڵێكی كرد و گۆڵێكیشی درووستكرد، لە دووەم یاری بەرامبەر برێنتفۆرد گۆڵێكی كرد و لە یاری سێیەمیش بەرامبەر مانچێستەر یونایتد گۆڵێكی كرد و دوو گۆڵیشی درووست كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی بی ئێن سپۆرتس، لە ئەگەری گۆڵكردن لە لایەن محەمەد سەڵاحەوە لە یاری بەرامبەر نۆتینگهام ئەوا دەبێتە دووەم یاریزانی مێژووی لیڤەرپوول لە چوار یاری سەرەتایی پرێمەرلیگ گۆڵ بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر دانیێل ستۆریج یاریزانی لیڤەرپوول توانیویەتی ئەو كارە بكات.

ئێرلینگ هالاند بە حەوت گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی پرێمەرلیگ دێت و محەمەد سەڵاح، لویس دیاز، مادویكێ و ئێمبویمۆ بە سێ گۆڵ لە پلەی دووەم دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button