ئه‌مریکاگرنگترین

هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندوتیژی مارتێنێز كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای یارییەکەیان بەرامبەر کۆڵۆمبیا، لەگەڵ كامێره‌مانێك بە توندوتیژی هەڵسوکەوتی کرد.

تانگۆ له‌ یارییه‌كانی پاڵاواتنی ئه‌مه‌ریكای باشور  بۆ گه‌یشتن به‌مۆندیال دووچاری دووه‌م شكست بوو كاتێك شه‌وی رابردوو (2-1) به‌ كۆڵۆمبیا دۆرا.

كامێره‌مانه‌كه‌ ناوی جۆنی جاکسۆنه‌، خەریکی ئەنجامدانی کارەکانی بووە، به‌ڵام لەلایەن گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە هێرشی کراوەیه‌ سەری.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە مارتینێز زۆر توڕە ده‌ر‌كه‌وت، بەو پێیەی بە توندوی رووبه‌رووی ئه‌و کامێرامانه‌ بووه‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی مارتێنێزی بۆ په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ی ده‌گوازته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ناڕەزایه‌تی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

جۆنی لە لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی “Diariodeportes” دەڵێت: “کاتێک فیكه‌ی کۆتایی لێدرا، من وەک كامێره‌مانێك بەدوای کاردانەوەی یاریزانەکاندا دەگەڕام وەک ئەوەی به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌م فەرمانی پێکردبووم، ئیمیلیانۆ مارتینێزم بینی، ئەویش سڵاوی لە جەماوەرەکە دەکرد، لێی نزیک بوومەوە و لەناکاو ده‌ستی بۆ کامێراکە هێنا و خستی، منیش زۆر هەستم بە توڕەیی کرد، چونکە منیش وەک ئەو کارەکانی خۆم دەكه‌م.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Deportes RCN (@deportesrcn)

گوتیشی، من كامێڕه‌مانم  و ئەویش گۆڵپارێزە، هه‌ریه‌كه‌ و كارێكمان هه‌یه‌، بۆیە هیچم نەوت، كاتێك یارییه‌ك دەدۆڕێنیت، لەوانەیە ئەو شکستە زۆر بە ئازار بێت، بەڵام دەبێت كۆنترۆلی خۆت بكه‌یت.

ئەرجەنتین به‌م شكسته‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ 18 خاڵ مایه‌وه‌ هه‌ر له‌ پێشه‌نگه‌.

کۆڵۆمبیا تاکە تیپی ئه‌مه‌ریكای باشوره‌ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال نەدۆڕاوە،له‌ چوار یاری سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه، له‌ چوار یاریش یه‌كسان بووه‌ خاڵه‌كانی بوو به‌ 16 خاڵ و سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌م.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button