ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئابڕووچوونێك تۆپی پێی ئەڵمانیا دەهەژێنێت

Yariga App

یاریگا –

گومان لەسەر دەستکاریکردنی ئەنجامی 17 یاری خولی ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

رۆژنامەی هامبۆرگ مۆرگنپۆستی ئەڵمانی، رایگه‌یاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا دەستکاری ئەنجامی یارییەکانی خولی پلە سێ و چوار و پێنجی ئەڵمانی کراوە، ئه‌مه‌ش بە مەبەستی ساختەکاری له‌ گرەوکردن له‌سه‌ر یارییه‌كان.

پۆلیسی ناوچەی سارلاند، لەسەر داوای نووسینگەی داواکاری گشتی ساربروکن، لێکۆڵینەوە لە زنجیرەیەک رووداوی یارییەکانی خولەکانی پلەسێ، چوار و پێنج دەکات.

رۆژنامەکە بڵاویکردووته‌وه‌، یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئاگاداری ئەو بابه‌ته‌ن لێكۆلینه‌وه‌ ده‌كات، لە هەندێک لەو یارییانەی باسکراون، گۆڵپارێز و بەرگریکاران و ناوبژیوانان به‌دی كراوه‌ كه‌ یارییان به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كان كردووه.

زانیاری سەبارەت گومانی ئه‌و 17 یارییەکە بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، کە له‌وانه‌یه‌ رێگەی دابێت قازانجێکی گەورە لە گرەوکردندا بەدەستبهێنرێت، لەکاتێکدا راپۆرتەكان ئاشکرایانکردووە کە چاتی هاوبەش له‌ نێوان كۆمپانیاكانی گره‌وكردن تاوانه‌كه‌یان سەلماندووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیاش راگه‌یاندووه‌، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە کەیسەکە دەستپێکردووە، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین، چاوەڕێی کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان دەبین.

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا گومانی هەیە، لە ئەگەری گەیشتن بە ئەنجامی وردی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تۆمەتەکان، بڕیاری توند ده‌دات و ئەو كه‌یسانه‌ی کە ده‌ستكاری ئەنجامه‌كان كراوه‌، ئاشکرا نەکراون، چونکە لێکۆڵینەوەكان به‌رده‌وامه‌، وردەکارییەکان رانەگەیەندراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button