ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەحموود داهوود ئەستێرەی رۆژئاوای کوردستان دەچێتە ریزەکانی ئێنتراخت فرانکفۆرت

Yariga App

یاریگا –

مەحموود داهوود ئەستێرەی رۆژئاوای کوردستان لە چوونی بۆ ریزەکانی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی نزیکە.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی و پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، برایتنی ئینگلیزی و ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی گەیشتوونەتە رێککەوتن، مەحموود داهوود ئەستێرەی رۆژئاوای کوردستان دەچێتە ریزەکانی یانە ئەڵمانییەکە.

داهوود لە رێگایە بۆ ئەوەی لە بارەگای یانە نوێیەکەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و واژۆ لەسەر گرێبەستی یانەکەی بۆندسلیگا بکات.

مەحموود داهوود (28 ساڵان) پێشتر لە یانەکانی بۆڕووسیا دۆرتمۆند و بۆڕووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی یاریی کردووە و هاوینی رابردوو چووە ریزەکانی یانەی برایتنی ئینگلیزی و سەرەتای ئەمساڵ بە شێوەی خواستن گەڕایەوە بۆندسلیگا.

مەحموود تەمەنی تەنیا 9 مانگ بووە کاتێک لەگەڵ خانەوادەکەی لە ترسی رژێمی حافز ئەسەد لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان بەرەو ئەڵمانیا هەڵاتوون و لەوێ نیشتەجێ بوون، ئەو کوڕە کوردە ساڵی 1996 لە شاری عاموودا لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button