دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئۆسیمین بازاڕی گەرمکردووە و کۆمان بەرەو پرێمەرلیگ
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
ڤیکتۆر ئۆسیمین سعوودییەکان و چێڵسی لەسەرهێڵ هێشتووەتەوە، رەحیم ستێرلینگ ئامادەیە بلووز جێبهێڵێت و کریستال پاڵاس لە هێرشبەرێکی ئارسیناڵ نزیکە…
ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێریا و ناپۆلی دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات نەک یانەیەکی سعوودی – I
کینگسلی کۆمان ریزەکانی بایرن میونش جێدەهێڵێت و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ گرنگییان پێیداوە – لیکیپ
رەحیم ستێرلینگ ئامادەیە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات و هیوای مانەوەی لە چێڵسی نەماوە – تێلێگراف
کریستال پاڵاس لە گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ نزیکبووەتەوە و کۆی تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند – ئاتلێتیک
ئاتلێتیکۆ مەدرید خەریکی خوێندنەوەیە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە ماتیوس نونێس، یاریزانی مانچێستەر سیتی – ئاتلێتیک
جیۆرجی مامارداشڤیڵی، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا دوێنێ پشکنینی پزیشکی لە لیڤەرپوول کردووە، بەڵام گۆڵپارێزە جۆرجییەکە لە ڤالێنسیا دەمێنێتەوە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە رێدزەوە دەکات – تایمز
نۆتینگهام فۆڕێست پلانی بۆ گواستنەوەی جەیمس وارد پڕاوس، ناوەڕاستکاری وێستهام داڕێشتووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
نیوکاسڵ یونایتد جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی دەداتەوە – گاردیان
برێنتفۆرد گرنگی بە مایکڵ کایۆدێ، بەرگریکاری فیۆرێنتینا داوە – سکای سپۆرتس
برێنتفۆرد ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ بێشیکتاش لەبارەی گواستنەوەی ئەلێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەین دەستپێبکات – سپۆرت دیجیتاڵێ
ناپۆلی لەم یەک دوو رۆژەدا بە فەرمی بیڵی گیلمۆر، یاریزانی برایتن دەگوازێتەوە ریزەکانی و رەنگە بەشداری لە یاری شەممەی داهاتوودا بکات – دەیلی مەیڵ