ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت: ئەوەی کلۆپ سەبارەت بە محەمەد سەڵاح گوتی راستە

Yariga App

یاریگا –

ئارن سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ پێی وایە محەمەد سەڵاح ده‌توانێت زیاتر له‌وه‌ی كردووه‌یه‌تی پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی بكات.

محەممەد سەڵاح لە یاری گه‌ڕی یه‌كه‌می پرێمه‌رلیگ بەرامبەر ئیپسویچ تاون درەوشایەوە، کە لیڤەرپوول بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا، سه‌ڵاح توانی ئه‌سیست بۆ گۆڵی یه‌كه‌م بكات و گۆڵی دووەمیش تۆماربکات.

سڵۆت بۆ رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی گوتی، باوەڕێکی بەهێزم هەیە كه‌ تیپه‌كه‌مان باشتر ده‌بێت به‌هۆی باشتربوونی ئاستی تاكی یاریزانه‌كان، واتە ئەگەر محەمەد سەڵاح و ئارنۆڵد، یان سەڵاح و برادلی پێکەوە باشتر یاری بکەن، یان سەڵاح تێگەیشتن و کاتی باشتری لەگەڵ سۆبۆسلای هەبێت، ئەوا ئەنجامی کۆتایی ئەوەیە تیپه‌كه‌مان باشتر ده‌بێت و سه‌ڵاحیش باشتر ده‌رده‌كه‌وێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئێمە وەک تیمێک نیشانی تاکەکان دەدەین کەی دەتوانن باشتر کاربکەن یان لە کوێ دەتوانن هێرش بكه‌ین یان کەی دەبێت بەرگری بکەن، نیشانیان دەدەیت کە لە کوێ دەتوانن پێشبکەون.

سەبارەت بە هەستی کارکردنی لەگەڵ محەمەد سەڵاح، سڵۆت گوتی، بەڕاستی ئەرێنیه‌، ئەوە ئەوەیە کە یۆرگن کڵۆپ پێی گوتم، تەنها یەک گفتوگۆم لەگەڵیدا هەبووە بەڵام ئەو زۆر شتی پێگوتم، بەڕاستی کلتورێكی باش لەم یانەیەدا هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، یاریزانەکان دەیانەوێت زۆر کاربکەن، هەموو رۆژێک هەوڵی باشتربوون ده‌دەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button