دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەستێرەیەک داوای جێهێشتنی بارسێلۆنا دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

جۆ گۆمێز لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و یانەیەکی پرێمەرلیگ چاوی لە ئانسوو فاتییە، ئاستۆن ڤیلاش خەریکی گواستنەوەی یاریزانێکی تۆتنهامە…

ئیلکای گوندۆگان بە بەرپرسانی بارسێلۆنای راگەیاندووە، دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت – سپۆرت

جۆ گۆمێز ناوی لە لیستی یاریزانانی ئارنە سڵۆت بۆ یاری رابردوویان بەرامبەر ئیپسویچ تاون نەبوو. نیوکاسڵ، ئاستۆن ڤیلا، فولهام و چێڵسی چاودێری دۆخی بەرگریکارەکەی لیڤەرپوول دەکەن – تایمز

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباچێ دەیەوێت جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، یاریزانی تۆتنهام ب بگوازێتەوە – ئێکسپرێس

وۆڵڤز رکابەری لەگەڵ فەنەرباچێ و مارسیلیا لەسەر گواستنەوەی ئانسو فاتی، یاریزانی بارسێلۆنا دەکات – سپۆرت

دۆمینیک کالڤێرت لووێن، نزیکە لە جێهێشتنی ئێڤەرتن و گفتوگۆکانیان دەستیپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مانچێستەر سیتی خەریکی گفتوگۆییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدری، سیتی ئامادەیە مووچەکەی بکاتە 375 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا – سەندەی میرەر

جۆرجی مامارداشڤیڵی، گۆڵپارێزی جۆرجیا دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکات، بەڵام ڤالێنسیا بێ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک، رێگە بە چوونە دەرەوەی نادات – فووتبۆڵ ئیسپانا

جەیکوب کیڤیۆر، بەرگریکاری پۆڵەندی نزیکە لە جێهێشتنی ئارسیناڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک لێی نزیک نەبووەتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

بایرن میونشن ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بە لیۆن گۆرێتزکا بگرێت – فلۆریان پلێتێنبێرگ

چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزای دا، بەڵام یوڤێنتوس داوای گۆڕینەوەی لەگەڵ رەحیم ستێرلینگ کرد، بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر مووچەی هەردوو یاریزانەکە، گرێبەستەکە هەڵوەشایەوە – جیانلوکا دی مارزیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button