ماركۆ رۆیس بەفەرمی پەیوەندی بە خولی ئەمریكیەوە كرد
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی لۆس ئانجلێس گالاكسی ئەمریكی گواستنەوەی ماركۆ رۆیس ئەستێرەی پێشووی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی بۆ ریزەكانی راگەیاند.
رۆیس لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ دۆرتموند ریزەكانی یانە ئەڵمانیەكەی جێهێشت.
هەژماری فەرمی لۆس ئانجلێس لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ماركۆ رۆیسی بۆ ریزەكانی راگەیاند.
From Dortmund to the City of Angels 💫
We have signed Marco Reus to a two-and-a-half-year contract through the end of the 2026 MLS season.
📰: https://t.co/R9UjTA0eGq | @kinecta pic.twitter.com/AUF1DvKA5E
— LA Galaxy (@LAGalaxy) August 15, 2024
رۆیس بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكە پەیوەندی بە یانە ئەمریكیەكەوە كرد.
ئەستێرە ئەڵمانییەكە لەگەڵ دۆرتموند بەشداری لە 429یاری كرد و توانی 170 گۆڵ بكات و 131 گۆڵیش درووست بكات.