بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ دۆرتموند هێرشبەرێکی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بروسیا دۆرتموند سەرکەوتوو بوو لە هەرچی زووە پڕکردنەوەی شوێنی نیکلاس فلوکروگ و هێرشبەرێکی گواستەوە ریزەکانی.

فلوکروگ دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 یانەکەی جێهێشت و روویکردە وێستهامی ئینگلیزی. هەر بۆیە دۆرتمۆند بۆ جێگرەوەی و بۆ رکابەرایەتی لەسەر نازناوەکان، پێویستی بە هێنانی گۆڵکارێک بوو. ئەمشەو بە فەرمی گرێبەستی ماکسیمیلیان بایری راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دۆرتمۆند، گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانییەکە تا هاوینی 2029 دەبێت.

ماکسیمیلیان لە وەرزی رابردوو لە 33 یاریی بۆندسلیگا 16 گۆڵی بۆ هۆفنهایم کرد و 3 گۆڵیشی دروستکرد. لە یۆرۆپالیگیش لە 2 یاریی 2 گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروستکرد.

پێشتر تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانیا بڕی تێچووی گواستنەوەی یاریزانە 22 ساڵانەکەی ئاشکراکردبوو کە 30 ملیۆن یۆرۆیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button