ئه‌مشه‌و ئۆڵێمپیاد كۆتایی دێت، له پاریس چی رووده‌دات؟
یاریگا –
ئه‌مرۆ یارییه‌كانی ئۆلێمپیاد هاوینه له‌پاریس كۆتایی دێت و هه‌ردوو ووڵاتی چین و ئه‌مه‌ریكا له ركابهریدان بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین مێدالیا كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن 38 مێدالیای ئاڵتونین.
وەزیری وەرزشی فەڕەنسا، ئەمێلی ئۆدیا کاسترا، رایگه‌یاند، ئاهەنگی کۆتایی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد لە پاریس ئه‌مشه‌و ده‌كرێت و پەیامێکی زۆر ئەرێنی بۆ هەموو جیهان دەنێرێت.
ئۆدیا کاسترا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی فرانس ئینفۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئاهه‌نگی كۆتایی یارییه‌كانی ئۆلێمپیاد لە یاریگای سانت دێنیس له كاتژمێر 09:00 به‌كاتی فه‌ڕه‌نسا دەستپێدەکات و زیاتر لە دوو کاتژمێر ده‌خایه‌نیت.
لەرووی پرۆتۆکۆلەوە، ئاهه‌نگه‌كه بریتی دەبێت لە رێپێوانی وەرزشوانان و ئاڵا هەڵگرەکان، پێشکەشکردنی کۆتا مێدالیای ماراسۆنی پیاوان و ئافرەتان، ئەمە جگە لە وتاری کۆتایی تۆماس باخ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵێمپی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
دواتر بەشی هونەری چه‌ند نمایشێك ده‌كه‌ن، کە هەمان تیمی هونەری ئاهه‌نگی کردنەوەی ئۆلێمپیاد ئاماده‌ده‌بن، كه تۆماس جۆلی سەرۆکایەتیان ده‌كات، پێشکەشکردنەکەش بە ناونیشانی تۆمارەکان نزیکەی 40 خولەک دەخایەنێت.
هەروەها لە مەراسیمی کۆتاییدا ئاڵای ئۆڵێمپیاد رادەستی شاری میوانداری داهاتووی ئۆڵێمپیاد ده‌كرێت کە لە ساڵی 2028 له لۆس ئەنجلۆس دەبێت.