ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

گلەییەکان لە خواردنی گوندی ئۆڵێمپی پاریس بەردەوامن؛ کرم لەنێو خواردنەکان دۆزراوەتەوە

مەلەزانێکی بەریتانی رەخنەی توند لە کواڵێتی خواردنەکان دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

گلەییەکان لە خواردنی گوندی ئۆڵێمپی پاریس بەردەوامن، مەلەزانێکی بەریتانی رەخنەی توند لە کواڵێتی خواردنەکان دەگرێت و دەڵێت ‘کرم لەنێو خواردنەکان دۆزراوەتەوە’.

ئادەم پیتی مەلەزانی بەریتانی کە خاوەن شەش مێداڵیای ئۆڵێمپییە، رەخنە لە خواردن و خزمەتگوزارییەکانی ناو گوندی ئۆڵێمپی پاریس دەگرێت و لە لێدوانێکی بۆ میدیا بەریتانییەکان دەڵێت :’خواردن لێرە بەگوێرەی پێویست نین، وەرزشوانان پێویستیان بە خواردنی پێویستە بۆ ئەوەی بە باشی خۆیان بۆ پێشبڕکێیەکان ئامادە بکەن، لە ئۆڵێمپیادی ریۆ و تۆکیۆ خواردنەکان زۆر نایاب بوون، بەڵام خواردنی پێویست و پڕپڕۆتین بەردەست نین’.

هەروەها مەلەزانە بەریتانییەکە دەشڵێت :’خواردنی پێویست بۆ وەرزشوانان بەردەست نییە، نزیکە 30 خولەک دەبێت چاوەڕێ بکەین تاوەکو نۆرە بگرین بۆ ئەوەی خواردنمان بەر بکەوێت، من زۆر حەزم لە خواردنی ماسییە، بەڵام لێرە خەڵکی دەڵێن کرمیان لەناو خواردنەکان دۆزیوەتەوە، نازانم بۆ گۆشتی پێویست بەردەست نییە، من هەمیشە بۆ ئەوەی پڕۆتینی پێویست وەربگرم لە ماڵەوە گۆشت دەخۆم، بۆچی لێرە دەبێت سیستەمی خۆراکم بگۆڕم’.

بابەتی زیاتر

Back to top button